مامۆستا و مامۆستای تایبه‌ته‌كان
مامۆستا و مامۆستای تایبه‌ته‌كان
قوتابیه كۆچبهرهكانمان كێن؟
ئه‌و خێزانه كۆچبه‌ره شیاوهی كه خزمه‌ت كراون له Shenandoah Valley له ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوو دا باریان كردوه به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای كاركردن له بوار كشتوكاڵ یاخود له پرۆسه‌ی خۆراكی خاو. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان یاخود خه‌ڵكی یه‌ك شار و شارۆچكه له یه‌ك كۆمه‌ڵگه كۆده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پشتگیریه‌كی دوو لایه‌نه‌ی به نرخ. تێبینیه‌كی زۆر گرنگ كه هه‌موو تاكێكی كۆچبه‌ر لاتینی نیه هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو لاتینیهك كۆچبه‌ر نیه . له كاتێكدا كه زۆربه‌ی خێزان و قوتابیه شیاوهكانمان لاتینین، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خێزانی كۆچبه‌ر زیادی كردوه كه خه‌ڵكی باكوری ئه‌فریقیا ڕۆژههڵانتی ناوه‌ڕاستن. قوتابیان و خێزانه‌كانمان له بنه‌ما و بنچینه‌ی جیاوازی كه‌لتور و داب و نه‌ریت و په‌روه‌رده‌ن. ئێمه خزمه‌تی قوتابیان ده‌كه‌ین به ئامانجی سه‌ركه‌وتنیان له خوێندن و په‌روه‌رده و دامه‌زراندن و له باوه‌ش كردنی هه‌ڵه‌كانی داهاتوو و ڕێزلێنان له ڕهچهڵهكهكان.
وانه‌ی تایبه‌تی خۆبه‌خشانه بۆ فێركردنی كۆچبه‌ران
پڕۆگرامی فێركردنی كۆچبه‌ران پشت ده‌به‌ستێت به تیمێكی مۆمۆستای لێهاتووی خۆبه‌خش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی په‌روه‌رده‌یی له ماڵه‌وه و پۆله‌كانی قوتابیانی كۆچبه‌ران ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی خوێندن .
خۆبه‌خشه‌كان هه‌فته‌ی دووجار كۆده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان بۆ وانه‌ی تایبه‌تی كه كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت.
مامۆستا تایبه‌ته‌كان ئه‌و كاته به شێوه‌یكی سه‌ره‌كی بۆ یارمه‌تی دانی قوتابیان به‌كار دێنن له يارمه تيداني ئه ركی ماڵه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن یارمه‌تی چالاكی په‌روه‌رده‌یی زیاتر بده‌ن وه‌كو گه‌مه وانه‌كانیان.
مامۆستا تایبه‌ته‌كان وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كارده‌كه‌ن بۆ قوتابیه كۆچبه‌ره‌كان له یارمه‌تی دانیان له ئه‌ركی قوتابخانه و گه‌شه كردنی كارامه‌یی متمانه به‌خۆبوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانیان .
خۆبه‌خشه‌كان هه‌روه‌ها ڕابه‌رن خۆشه‌ویستی فێربوون ده‌چه‌قێن و هانده‌ده‌ن و نمونه‌ی پۆزهتیفیانهی خۆیانه
خۆبه‌خشه‌كان له‌گه‌ڵ پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی كۆچبه‌ران پاداشت ده‌كرێن به هه‌لی توشبوونی ئه‌زموونی كه‌لتوری جیاواز و پێشكه‌وتنی توانای گه‌یاندن و وانه وتنه‌وه‌یان و هاوڕێیه‌تی دروست كردن له كۆمه‌ڵگا كه‌ي تێیدان.
هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی به‌ده‌ست هێنانی گۆران هه‌یه له ژیانی قوتابیانی كۆچبه‌ر پێشوازی لێده‌كرێت بۆ پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌كه‌ی شاره‌زایی وانه‌وتنه‌وه یاخود شاره‌زایی له زمانی بیانی پێویست نیه.
دامه‌زراندن و خستنه سه‌ركار وه مه‌شق پێكردن له مانگی ئه‌یلول( سێپتێمبه‌ر) و مانگی كانوونی دوه‌م ( جانیوه‌ری) ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌گه‌ر حه‌ز له خۆبه‌خشكردن ده‌كه‌ی له پڕۆگرامه‌كه مان تكایه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه دابه‌زێنه و به ئیمێڵ بیگه‌ڕێنه‌وه بۆ shencalleymigranted@jmu.edu
(Word)ئه‌پڵیکه‌یشن بۆ مامۆستای تایبه‌ت
چۆن قوتابیه كۆچبه‌ره‌كان شیاو ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاریه‌كان؟
كارمه‌ندی په‌روه‌رده‌یی كۆچبه‌ران هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆڕمی راپرسی ساڵانه به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی خزمه‌تگوزاردا. ئه‌ژماركردنی له پاكێجی ناونوسین و تۆماركردن هه‌ركه خێزانه‌كان منداڵه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن بۆ قوتابخانه فرمی لێ وه‌شانه‌وه ته‌واو ده‌كه‌ن. پاشان قوتابخانه فۆرمی ڕاپرسیه ته‌واو كراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نوسینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كۆچبه‌ران له ئه‌وێ ستافی SVMEP پێداچونه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ست نیشان كردنی خێزانه لێهاتوه‌كان. دواتر ستافی SVMEPچاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ دایك و باوك یان پارێزه‌ری قوتابهیهكه كۆچبه‌ری لێهاتوو .ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوي ده‌ست نیشان كرا بۆ پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌ی كۆچبه‌ران له كاتی چاو پێكه‌وتنی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌و كات سه‌ردانی ماڵه‌وه داده‌نرێت له‌گه‌ڵ خێزان بۆ ته‌واوكردنی تۆماركردنیان و ناونوسینیان و به‌خشینی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی SVMEP بێجگه كه كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابخانه گشتیه‌كان SVMEP هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی بڵاوكراوه له ناوچه‌و گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغه‌كانی كۆچبه‌ران. هه‌روه‌ها سه‌ردانی كارگه‌ی په‌له‌وه‌ری ناوچه‌كه ده‌كات دوو هه‌فته جارێك بۆ وهگشتی ساڵانه ئه‌نجام ده‌دات بۆ كامپی وه‌رزی سێ‌و وۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشان كردنی قوتابی كۆچبه‌ری شیاو و تۆماركردنیان.
چۆن په‌روه‌رده‌ی كۆچبه‌ران یارمه‌تی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایانی ده‌دات؟
په‌روه‌رده‌ی كۆچبه‌ران خزمه‌تگوزاری پارێزانی پێشكه‌ش ده‌كات به درێژایی ساڵ له‌گه‌ڵ خزمه‌ت گوزاری ڕێنمایی ته‌واوكه‌ر بۆ قوتابیانی گونجاو و بۆ پرۆگرام و قۆناغه‌كانی باخچه‌ی ساويان قوتابخانه و گه‌نجانی ته‌مه‌ن خوار ٢٢ ساڵ . ئه‌و قوتابیانه ده‌كاته ئامانج كه مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره به هۆی زۆری هاتوچۆیان یاخوود سنورداری لێهاتووی زمانی ئینگلیزی. له خزمه‌تدا، په‌روه‌رده‌ی كۆچه‌ر توانای هه‌یه بۆ:
- مامۆستای تایبه‌ت دابین بكات بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی ئه‌كادیمی زیاتر هه‌یه.
- ڕابه‌رایه‌تی گه‌نجان له ڕێی ته‌واوكردنی خوێندنی دواناوه‌ندی و وهبنیاتنانی ئامانجی داهاتووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌ییان.
- هاندانی به‌شداری كردنی دایكان و باوكان له ڕێی سه‌ردانی و یارماتیدانیان له كۆنفرانسی دایك و باوكان و مامۆستایان.
- گواستنه‌وه و ڕێكخستن و وه‌رگێڕی بۆ سه‌ردانه‌كان كه كاری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ و خۆش گوزه‌رانی.
- پێشكه‌ش كردنی پۆسه‌ی له‌ناو بردنی نه‌خوێنده‌واری له كاتی سه‌ردانی ماڵه‌كان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵی ته‌مه‌نی باخچه‌ی ساوایانیان هه‌یه.